ئینگلتەرا

پۆچێتینیۆ پاڵێوراوی سەرەکی راهێنەرایەتی چێڵسیە

یاریگا

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ راهێنەری پێشووی یانەی تۆتنهام بژاردەی یەکەمی بۆ تۆد بۆیلی سەرۆکی یانەی چێڵسی ئینگلتەڕایە بۆ پۆستیراهێنەرایەتی ئەو یانەیە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە سەرەڕای ئەوەی جولیان ناگیلسمان و لویس ئێنریکێ دوو بژاردەی بەهێزی راهێنەرایەتیبلوز بوون، بەڵام خاوەنە ئەمریکیەکەی ئەو یانەیە دەیەوێت راهێنەرەکەی پێشووی سپێرز سەرکردایەتی یانەکەی بکات.

دوای ئەوەی گفتوگۆکان لە ڕۆژانی سەرەتای هەفتەی ڕابردوو دەستیپێکرد، گفتوگۆکانی نێوان ماوریسیۆ پۆچیتینۆ و بەرپرسانی یانەیچێڵسی بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی هەردوولا بتوانن بە باشی دۆخی یەکتری هەڵبسەنگێنن.

لەلایەکی دیکەوە ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردووەتەوە، ئەو دەنگۆیانە راست نین کە باس لەوە دەکرێن بەرپرسانی یانەی تۆتێنهام لەهەوڵی گەڕاندنەوەی راهێنەرەکەی پێشوویانن.

بابەتی زیاتر

Back to top button