ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

درۆگبا: چیتر یانەکەم ناناسمەوە و ئەبرامۆڤیج سەرۆکێکی ژیر بوو

دیدیە درۆگبا توڕە و نیگەرانە لەو ئاڕاستەیەی چێڵسی وەریگرتووە لەسەر دەستی تێد بۆیلی خاوەنی تازەی یانەکە.

بلوز شەوی رابردوو ماڵئاوایی لە خولی پاڵەوانەکان کرد و لە پریمەرلیگیش حاڵی باش نیە. دوای ئەوەی بە چوون و هاتن ٤-٠ تووشی شکست هاتن بەرامبەر ریاڵ مەدرید، دیدیە درۆگبای ئەفسانەی یانەکە بۆ کەناڵ پڵەس وتی

سەرکردەیەکی کاریزماییان نیە، پێویستمان بەو یاریزانانەیە کە دەتوانن یاری بگۆڕن و بەرپرسیاریەتی سەرکەوتن هەڵگرن، پێویستت بە یاریزانێکی شێتی بهێنێت بۆ یاریگا. چیتر یانەکەم ناناسمەوە، ئەو یانەیەی پێشوو نیە، ئێستا خاوەنێکی نوێ و ڕوانگەیەکی نوێی هەیە

درۆگبا هاوکات ستایشی ئەبرامۆڤیجی سەرۆکی پێشووی کرد و وتی

دەتوانین بەراووردی بکەین بە کاتی سەرۆکایەتی ئەبرامۆڤیج و دەبینین ئەویش لە ماوەیەکی کەمدا زۆر یاریزانی هێنا بەڵام ژیرانە هەڵبژێردران. هێنانی پیتەر چیک، شێڤچینکۆ، کریسپۆ، درۆگبا، ئیسیێن، مالۆودا کە ئەزموونیان هەبوو لە بردنەوەدا

چێڵسی لە خولی پاڵەوانەکانی ساڵی داهاتوو بەشدارنابێت  و ١٦ خاڵ دوورە لە ناوچەی گەیشتن بەو پاڵەوانێتییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button