ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی نێوان ناپۆلی و میلان

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر ستیفانۆ بیۆلی راهێنەری ئەی سی میلان و لوچیانۆ سپالێتی راهێنەری ناپۆلی بۆ یارییەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ناپۆلی لە یاریگای دیێگۆ مارادۆنا میوانداری ئەی سی میلان بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یاری چوون لە نێوان هەردوو یانە بە بردنەوەی میلان بە تاكە گۆڵێكی ئیسماعیل بن ناسر كە لە خولەكی 40 تۆماریكرد كۆتایی هات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ناپۆلی:

گۆڵپارێز: ئەلێكس مێرێت

هێڵی بەرگری: ئۆلیڤێرا ، خیسۆس ، رەحمانی ، دی لۆرێنزۆ

هێڵی ناوەند: ئیلماس ، لۆبۆتكا ، زیلینسكی

هێڵی هێرشبردن: كڤاراستخێلیا ، ئۆسیمین ، لۆزانۆ

 

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەی سی میلان:

گۆڵپارێز: ماینان

هێڵی بەرگری: كالابریا ، تۆمۆری ، سیمۆن كایەر ، تیۆ هێرناندێز

هێڵی ناوەند: ئیسماعیل بن ناسر ، تۆنالی ، كرۆنیچ

هێڵی هێرشبردن: براهیم دیاز ، ئۆلیڤیە جیرو ، رافایل لیاو

 

لە قۆناخی پێشكۆتاییدا براوەی نێوان ئەی سی میلان و ناپۆلی بەرامبەر براوەی نێوان ئینتەر میلان و بێنفیكا یاری دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button