ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

بارسێلۆنا یاریزانێكی دەكاتە قوربانی بۆ هێنانی گوندۆگان

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت ریزەكانی یانەكەی بۆ وەرزی داهاتوو پتەو بكات و بۆ ئەو مەبەستەش فرانك كیسێ یاریزانی یانەكەی دەكاتە قوربانی لە پێناو بەدەستهێنانی تواناكانی ئیلكای گوندۆگان.

كیسێ لە هاوینی رابردوودا بە گرێبەستێكی ئازاد لە ریزەكانی ئەی سی میلانی ئیتاڵیەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە تا ساڵی 2026 گرێبەستی هەیە.

لە چەند رۆژی رابردوودا زۆربەی سەرچاوەكان باسیان لە هەوڵدانی بارسێلۆنا دەكرد بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی گوندۆگان، دوای ئەوەی لە كۆتایی وەرزدا گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ئاس هیچ دڵنیاییەك نیە كە كیسێ وەرزی داهاتوو لەگەڵ بارسێلۆنا بەردەوام بێت، سەرەڕای ئەوەی متمانەی تەواوی لەلایەن ستافی تەكنیكی یانەكەوە هەیە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشبینی دەكرێت كیسێ لە گواستنەوەكانی هاویندا یانەكە جیبهێڵێت بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە بودجەی یانەكەدا هەبێت و رێگە بە گرێبەستی نوێ بدرێت، پێشبینی دەكرێت ئەگەری گرێبەستەكردن لەگەڵ گوندۆگان كاریگەری لەسەر داهاتووی یاریزانە كۆتدیڤوارییەكە هەبێت.

فرانك كیسێ

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە داهاتووی كیسێ كراوەیە بۆ هەموو ئەگەرەكان، بەبێ گوێدان بە خواستی یاریزانەكە، چونكە یەكێكە لەو یاریزانانەی یانەكە لەبەرامبەریدا دەتوانێت بڕێك پارە بەدەستبهێنێت و بارسێلۆنا بڕی 30 ملیۆنی وەك نرخی سەرەتایی بۆ یاریزانەكە داناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button