ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد ئامادەیە بێلینگهام بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە

یاریگا

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئامادەیە هاوینی داهاتوو، جود بێلینگهام یاریزانی لاوی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بگوازێتەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، کارگێری شەیتانە سوورەکان دەیانەوێت لەسەر داواکاری ئێریک تێن هاخ راهێنەری هۆڵەندی، ناوەڕاستکارە لاوەکەی یانە ئەڵمانیەکە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

سکای بڵاویشی کردەوە بەرپرسانی مانچێستەر یونایتد ئامادەن بۆ گواستنەوەی بێلینگهام 130 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بکەن.

بێلینگهام بەهۆی ئاستە بەرزەکەی بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا، بەڵام  زۆری تێچووی گواستنەوەی، بووەتە کێشە بۆ بەشێک لە یانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button