ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هاری كەین بایرن میونشن رەتدەكاتەوە و لە پرێمەرلیگ دەمێنێتەوە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد هاری كەین ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی تۆتنهام هۆتسبێرزی ئینگلیزی بایرن میونشن رەتدەكاتەوە و دەیەوێت لە پرێمەرلیگ بمێنێتەوە.

بایرن میونشن دەیەوێت تواناكانی هاری كەین بەدەستبهێنێت بۆ پتەوكردنی هێڵی هێرشبردنی یانەكەی.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی میرەر ـی ئینگلیزی هاری كەین بیرۆكەی پەیوەندیكردنی بە بایرن میونشنەوە رەتكردووەتەوە و دەیەوێت لە پرێمەرلیگ درێژە بە یاریكردن بدات.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، هێرشبەرە ئینگلیزیەكە دەیەوێت پەیوەندی بە ریزەكانی مانچێستەر یونایتد بكات و شەیتانە سوورەكانیش لە هەوڵی بەدەستهێنانیدایە.

گرێبەستەكەی شازادە هاری لەگەڵ سپێرز لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت و نرخی ئێستای یاریزانەكە لە بازاڕدا بە پێی ترانسفەرماركێت 90 ملیۆن یۆرۆیە.

ئێریك تین هاخ راهێنەری شەیتانە سوورەكان دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا هێرشبەرێكی پلە بەرز بگوازێتەوە یانەكەی و یانە باڤارییەكەش دەیەوێت جێگرەوەیەك بۆ رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی گۆڵكاری یانەكەی بدۆزێتەوە دوای ئەوەی لە هاوینی رابردوودا پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

رۆژنامەكە ئەوەشی خستووەتە روو، هاری كەین گۆڵكاری مێژووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و تۆتنهامە، تەنیا 54 گۆڵی دیكەی ماوە تا ببێتە گۆڵكاری مێژووی پرێمەرلیگ، بە كردنی 206 گۆڵ لە پلەی سێیەمدایە و لە دوای ئالان شیرەری پێشەنگەوەیە كە خاوەنی 260 گۆڵە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button