خوله‌کانی دیکە

ئاردا توران بوو بە راهێنەری یانەیەكی توركی

یاریگا –

ئاردا توران، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی توركیا بوو بە راهێنەری یانەیەكی پلە یەكی وڵاتەكەی.

ئاردا تورانی تەمەن 36 ساڵان لە ساڵی رابردوودا وازهێنانی لە یاریكردن راگەیاند دوای رۆیشتنی لە ریزەكانی گالاتاسەرای.

توران لە ساڵەكانی 2011 تا 2015 لە ئاتلەتیكۆ مەدرید یاری كردووە و پاشان پەیوەندی بە ریزەكانی بارسێلۆناوە كردووە و لە ساڵی 2015 تا 2020 یاریزانی بلاوگرانا بووە.

هەژماری فەرمی ئەیوب سپۆر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر رایگەیاند: یانەكەمان گرێبەستی بۆ ماوەی ساڵێك و نیو لەگەڵ ئاردا توران واژۆ كرد بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری نوێی یانەكەمان.

ئەیوب سپۆر لە ریزبەندی سێیەمی خولی پلە یەكی توركیا دێت بو كۆكردنەوەی 57 خاڵ و بە جیاوازی نۆ خاڵ لە دوای سامسۆن سپۆر دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button