ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌چامپیۆنزلیگ

دیاز رەتیدەکاتەوە باسی گەڕانەوەی بۆ یال مەدرید بکات

یاریگا –

ئیبراهیم دیاز رەتیدەکاتەوە باسی گەڕانەوەی بۆ یانەی یال مەدرید بکات.

شەوی رابردوو لە میانی یاری چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ یانەی ئەی سی میلان سەرکەوتنێکی گرنگی بەرامبەر بە یانەی ناپۆلی بەدەستهێنا، دیازیش رۆڵێکی گەورەی گێڕا لەم بردنەوەیەدا.

دیاز لە دوای یارییەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگەیاند:

کاتی ئەوە نییە باسی ریال مەدرید بکەم، لەگەڵ ئەی سی میلان زۆر دڵخۆشم، تەواوی تیپەکەمان شایەنی ئەم دڵخۆشییەین، بەڵام جارێ کاری زیاتر ماوە بیکەن، دەبێت تیشک بخەینە سەر یاری گەڕانەوەیش.

دیاز لە هاوینی ساڵی 2021 لە ریال مەدریدەوە بە شێوەی خواستن گواسترایەوە بۆ یانە ئیتاڵییەکە، لەگەڵ ئەو یانەیەشدا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و جێگەی خۆی لە پێکهاتەکەی پیۆلی کردووەتەوە.

میدیاکانی وڵاتی ئیتاڵیاش باس لەوە دەکەن کە میلان دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ بکات بە هەمیشەیی و یاریزانەکە لە چنگی ریال مەدرید دەربهێنێت.

بەڵام ئەوەی ترسی لە دڵی بەرپرسانی میلان درووستکردووە ئەوەیە، کە یانە ئیسپانییەکە بیر لە گەڕاندنەوەی دیاز دەکات بۆ یانەکەی بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button