ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پاڵێوراوانی خەڵاتی جوانترین گۆڵی هەفتەی چامپیۆنزلیگ

یاریگا –

پاڵێوراوانی خەڵاتی جوانترین گۆڵی یاریەكانی چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

رۆژی سێشەممە دوو یاری ئەو قۆناخە لە نێوان یانەكانی بێنفیكا و ئینتەر میلان كە بە بردنەوەی ئینتەر بە دوو گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات ، مانچێستەر سیتی و بایرن میونشن بە بردنەوەی سیتی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات بەڕێوە چوو.

هەروەها رۆژی چوارشەممە ریال مەدرید میوانداری چێڵسی كرد و یاریەكەشی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە و میلان میوانداری ناپۆلی كرد و بە گۆڵێكی بێ وەڵا یاریەكەی لێ بردەوە.

هەژماری فەرمی چامپیۆنزلیگ گۆڵی چوار یاریزانی وەك پاڵێوراوی جوانترین گۆڵی یاریەكانی چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی دەستنیشانكرد.

گۆڵی یاریزانان ( ئیسماعیل بن ناسر، ماركۆ ئەسینسیۆ ، نیكۆلۆ بارێلا ، رۆدری ) پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی جوانترین گۆڵی هەفتەی خولەكە.

– گۆڵەكەی بن ناسر بەرامبەر ناپۆلی:

– گۆڵەكەی ئەسینسیۆ بەرامبەر چێڵسی:

– گۆڵەكەی بارێلا بەرامبەر بێنفیكا:

– گۆڵەكەی رۆدری بەرامبەر بایرن:

 

بابەتی زیاتر

Back to top button