ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد پلانی فرۆشتنی 13 یاریزانی داناوە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی پلانی فرۆشتنی 13 یاریزانی داناوە لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا.

بە گوێرەی زانیاریەكانی رۆژنامەی سپۆرت ئێریك تین هاخی هۆڵەندی و راهێنەری شەیتانە سوورەكان پێی وایە كە دەبێت یانەكەی پاك بكاتەوە لەو یاریزانانەی كە سوودیان بۆ یانەكەی نیە و بە یاریزانی دیكە جێگەیان پڕ بكاتەوە.

هەروەها سەرچاوە بەریتانیەكان پشتڕاستیانكردووەتەوە تین هاخ خۆی سەركردایەتی پرۆسەی فرۆشتنی یاریزانەكان دەكات.

سەرچاوەكە ئاشكرایكردووە یاریزانەكان بریتین لە ( جادۆن سانچۆ ، ئەنتۆنی مارسیال ، هاری ماگوایەر، دۆنی ڤان دی بیك ، ئارۆن وان بیساكا، براندۆن ویلیامز ، ئەنتۆنی ئیلانگا ، ئەلێكس تیلێس، ئێریك بایلی ، ڤیكتۆر لیندلۆڤ ، فیل جۆنز ، فاكۆندۆ بیلیستری و عیماد دیالۆ ).

هەروەها لەلایەكی دیكەوە یانە ئینگلیزیەكە هەوڵی نوێكردنەوەی گرێبەستی داڤید دی خیای گۆڵپارێزی یانەكەی دەدات بۆ ئەوەی ماوەیەكی زۆرتر لە ریزەكانی یانەكەی بمێنێتەوە.

شەیتانە سوورەكان بە كۆكردنەوەی 56 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button