ئه‌ڵمانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی نێوان مانچێستەر سیتی و بایرن میونشن

یاریگا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی بایرن میونشن بۆ یاریە ئاگرینەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشن بكات، لە میانی یاری چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە قۆناخی شانزەدا مانچێستەر سیتی توانی بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون 8-1 لە لایپزیگ بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە قۆناخی چارەكی كۆتایی.

هەروەها بایرن میونشن لە قۆناخی شانزەدا بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون 3-0 لە پاریس سان جێرمانی بردەوە و خۆی گەیاندە ئەم قۆناخە.

سیتیزن لە تواناكانی فیل فۆدین بێ بەش دەبێت بەهۆی پێكانەوە و هەروەها یانە باڤارییەكە لە تواناكانی هەریەك لە مانوێل نۆیەر، چۆپۆ مۆتینگ و لوكاس هێرناندێز بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی:

گۆڵپارێز: ئێدەرسۆن

هێڵی بەرگری: ئاكانجی ، ستۆنز ، دیاز ، ئاكێ

هێڵی ناوەند: رۆدری ، گوندۆگان ، گریلیش

هێڵی هێرشبردن: مەحرەز ، هالاند ، دی برۆین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بایرن میونشن:

گۆڵپارێز: یان سۆمەر

هێڵی بەرگری: ئەلفۆنسۆ دەیڤز ، ئۆپامیكانۆ ، دی لیخت ، ستانیسیچ 

هێڵی ناوەند: گۆرێتزگا ، كیمیچ ، موسیالا 

هێڵی هێرشبردن: مانێ ، مۆلەر ، كۆمان

وا بڕیارە لە قۆناخی پێشكۆتاییدا براوەی نێوان مانچێستەر سیتی و بایرن میونشن بەرامبەر براوەی نێوان چێڵسی و ریال مەدرید یاری بكەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button