ئیسپانیا

چاڤی باس لە داهاتووی مێسی دەکات لە بارسێلۆنا

یاریگا-

ڕووداوەکانی چیرۆکی گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا تادێت گەرمتر دەبێت و هاندەرانی یانە کەتەلۆنیەکەش بەردەوامن لە فشارخستنە سەر ئیدارەی یانەکە بۆ گەرانەوەی لیۆنێل مێسی.

ئەمشەویش جارێکی دیکە لە خولەکی 10ی یارییەکەی بارسێلۆنا و جیرۆنا هاندەرانی کامپ نۆ پێکەوە هاواریان دەکرد، مێسی، مێسی، مێسی.

لەو بارەیەوە چاڤی هێرناندزی ڕاهێنەری بارسێلۆنا وتی:” دەزانم هاندەران زۆر بە پەرۆشن بۆ گەڕانەوەی مێسی لەبەرئەوەیە هاواری بۆ دەکەن و ناوی دەهێنن، دەبێت چاوەڕوانی داهاتوو بکەین، بزانین چی ڕوودەدات.

لەسەر هەمان بابەت، داڤید بێرنابیۆی ڕۆژنامەنوس دەڵێت:” چاڤی بەردەوام قسە لەگەڵ مێسی دەکات، ئەو حەز دەکات لیۆ بگەڕێتەوە بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button