ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگ

چۆپۆ مۆتینگ بەشداری یارییەکەی بەرامبەر مان سیتی ناکات

یاریگا
چۆپۆ مۆتینگ، هێرشبەری کامیرۆنی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بەهۆی پێکان بەشداری یاریی یانەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ناکات.

هەژمارەی فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی یانەکەیان بۆ یاریی بەرامبەر ستیزن بڵاوکردەوە، هێرشبەرە کامیرۆنیەکە بەهۆی ئەو پێکانەی ماوەیەکە تووشی بووە، بەشداری ئەم یارییەش ناکات.

مۆتینگ ماوەیەکە تووشی پێکان بووە و بەم هۆیەوە بەشداری دوو یاریی رابردووی یانەکەشی لە جامی ئەڵمانیا و بۆندزلیگا نەکردووە.

بایرن میونشن ئەمشەو لە یاریی چوونی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button