ئه‌وروپائینگلتەرا

راشفۆرد نیگەرانە لەو دەنگۆیانەی باس لە داهاتووی دەکەن

یاریگا
مارکۆس راشفۆرد، هێرشبەر یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلتەڕا ئەو دەنگۆیانەی باس لە داواکاری ئەو دەکەن رەتدەکاتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەم دواییە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە هێرشبەرەکەی شەیتانە سوورەکان، لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی داوای مووچەیەکی خەیاڵی کردووە.

رۆمانۆ هێمای بۆ ئەوە کردووە راشفۆرد نیگەرانە لەسەر بڵاوبونەوەی ئەو دەنگۆیانە و هەرگیز داوای شتێکی لەمجۆرەی نەکردووە، بەڵکو ئەو یاریزانە ئێستا زیاتر بە ئەنجام و پرۆژەکانی یانەکەی دڵخۆشە.

رۆژنامەنوسە ئیتاڵیەکە بڵاویشی کردووەتەوە گفتوگۆکان بەردەوامن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی مارکۆش راشفۆرد هێرشبەری یانەی مانچێستەر یونایتد.

بابەتی زیاتر

Back to top button