خوله‌کانی دیکە

بەرپرسانی چێڵسی ئامادەن بۆ هێشتنەوەی فێلێکس

یاریگا

بەرپرسانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە ئاستی جواو فێلێکس هێرشبەری پۆرتوگالی یانەکەیان رازین و ئامادەن لە پێناو هێشتنەوەیهەمیشەیی گفتوگۆ لەگەڵ یانەکەی بکەن.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی بلوز یانەی چێڵسی دەیانەوێت لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدیئیسپانیا کۆببنەوە، بۆ ئەوەی گرێبەستی هێرشبەری پۆرتوگالی بکەنە هەمیشەیی.

رۆژنامەنوسە ئیتاڵیەکە بڵاویشی کردەوە بەرپرسانی یانەی چێڵسی و خودی یاریزانەکەش بە هەموو مەرجەکان رازین و لەگەڵ یەکتریدڵخۆشن.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە گرێبەستەکە بەندە بە داواکارییەکانی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە و بەم زووانە گفتوگۆکان ئەنجام دەدرێن وراهێنەری نوێی یانەکەش قسەی خۆی دەبێت.

جواو فێلێکس زستانی رابردوو بەشێوەی خواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەی چێڵسی کردووە، دەنگۆیەکیش هەیە رۆخێ بلانکۆس بۆ دەستبەرداربوون لە هێرشبەرەکەی داوای نزیکەی 80 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button