ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئانچێلۆتی پێشبینی کردووە ریال و میلان بگەنە یاری کۆتایی

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی پێشبینی کردووە هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئەیسی میلان بگەنە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە.

ئەفسانەی پێشووی یانەی ئەیسی میلان و بەرێوبەری وەرزشی ئێستای یانەکە، پاولۆ ماڵدینی لە نوێترین لێدوانی بۆ رۆژنامەی لا رێپلوبلیکا باس لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان خۆی و کارلۆ ئانچێلۆتی دەکات.

پاولۆ لەو بارەوەیە دەڵێت:

دوای راکێشرانی تیروپشکی قۆناخی هەشت راستەوخۆ ئانچێلۆتی پەیوەندی پێوەکردم، گوتی پاولۆ لە یاری کۆتایی لە ئەستەنبوڵ چاوەڕێت دەکەم.

ماڵدینی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

کێشەکە ئەوەیە ئانچێلۆتی کێشەیەکی هەڵپەسێردراوی لە ئەستەنبوڵ هەیە و لە ئێستاشدا راهێنەری ریال مەدریدە.

لە ساڵی 2005 کاتێک کارلۆ راهێنەری ئەیسی میلان بوو لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەو شارە بە یانەی لیڤەرپوول دۆڕا، ئەمساڵ جارێکی دیکە یاری کۆتایی خولەکە دەگەڕێتەوە ئەو شارە.

پاولۆ لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت:

گەیشتن بە یاری کۆتایی ئاسان نییە، بەڵام مێژووی یانەکەمان دەرفەتی ئەوەمان پێدەدات، بۆیە دەبێت ئەو دەرفەتە لەدەست نەدەین.

هاوکات ئەمە جاری دووەمە راهێنەرەکەی ریال پێشبینی یارییەکەی کۆتایی دەکات، کە لە مانگی شوبات بە راهێنەری یانەی ئۆساسۆنای گوتبوو لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا یەکتر دەبیینەوە، ئەو پێشبینیەیشی بووە راست.

لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ میلان بەرامبەر ناپۆلی یاری دەکات، لە ئەگەری برینی ئەو قۆناخە بەرامبەر براوەی ئینتەر و بێنفیکا یاری دەکات، ریالیش رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە، لە ئەگەری سەرکەوتنیش لە قۆناخی دواتر بەرامبەر براوەی مان سیتی و بایرن میونشن یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button