ئه‌وروپائینگلتەرا

سەڵاح ژمارەیەكی درۆگبای تێپەڕاند

یاریگا –

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ژمارەیەكی نوێی لە خولی ئینگلیزیدا كرد بە ناوی خۆیەوە.

شەوی رابردوو لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفێڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵی كرد و یارییەكەش بە یەكسان بوون بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 30 خولی ئینگلتەرا.

گۆڵەكانی رێدز لەلایەن محەمەد سەڵاح لە خولەكی 42 و رۆبێرتۆ فێرمینیۆ لە خولەكی87 تۆمار كران و گۆڵەكانی گەنەرزیش لەلایەن گابریێل مارتینێلی لە خولەكی 8 و گابریێل خیسۆس لە خولەكی 28 تۆمار كران.

ڤیدیۆ: گۆڵی یەکەمی لیڤەرپوول دژی ئارسیناڵ

بە تۆماركردنی ئەو گۆڵە بەرامبەر ئارسیناڵ محەمەد سەڵاح بوو بە یەكەم یاریزانی كیشوەری ئەفریقا زۆرترین گۆڵ بەرامبەر ئارسیناڵ بكات و پێش دیدیە درۆگبای كۆتدیڤواری و ئەستێرەی پێشووی یانەی چێڵسی ئینگلیزی كەوت.

سەڵاح 9 گۆڵی بەرامبەر ئارسیناڵ كردووە و ژمارەكەی درۆگبای تێپەڕاند كە خاوەنی 8 گۆڵ بووە بەرامبەر تۆپهاوێژەكان.

بە تۆماركردنی ئەو گۆڵە سەڵاح كۆی گۆڵەكانی لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بۆ 13 گۆڵ بەرزكردەوە و بە جیاوازی 17 گۆڵ لە دوای ئێرلینگ هالاندی گۆڵكاری خولەكەوە دێت كە خاوەنی 30 گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button