ئیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی: لە دەستنیشانکردنی پێکهاتەکەم پەشیمان نیم

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر ڤیاڕیال لەسەرخۆیە.

لۆس بلانکۆس هیواکانی بەدەستهێنانی لالیگای بە شێوەیەکی نیمچەتەواو لەدەستدا، دوای دۆڕانەکەیان لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرامبەر ڤیاڕیال.

سەرەڕای شکستەکانی لە ناوخۆی ئیسپانیا، بەڵام ئانچێلۆتی گەشبینە بە ئەزموونی یاریزانەکان، بۆ ئەوەی لە چامپیۆنزلیگ ئەنجامی جیاواز بەدەستبهێنن، ئانچێلۆتی لە رۆژنامەی مارکای راگەیاندووە

کارێکی ئەستەمە بتوانین بەڕێژەی 100% بۆ یارییەکە ئامادەبین، بەڵام دەبێ هەموو هەوڵێک بۆ باشتربوون بدەین. یارییەکەی رۆژی چوارشەممە چیرۆکێکی دیکەیە، هەرچەندە کەمێک پلەی گەرمی یاریزانان دابەزیوە، بەڵام بۆ یاری داهاتوو، بە تەواوی ئامادە دەبین.

ئانچێلۆتی جەختیکردەوە، ناچاربوو گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتەی سەرەکیدا بکات، بۆ ئەوەی پشوو بە هەندێ یاریزان بدات و باڵانسی تیمەکە رابگرێت. کارلۆ لەو یارییەدا شەش گۆڕانکاری لە پێکهاتەی سەرەکیدا کرد.

پێشبینی دەکرێت، لوکا مۆدریچ و تۆنی کروس لە هێڵی ناوەڕاستدا یاری بکەن و هەریەکە لە دانی کارڤاخال و فێدێریکۆ ڤالڤێریش بگەڕێنەوە پێکهاتەی سەرەکی.

بابەتی زیاتر

Back to top button