ئه‌وروپائیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ڤیاڕیاڵ بكات لە میانی یارییەكانی هەفتەی 28ی خولی ئیسپانیا.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 59 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دێت و ڤیاڕیاڵیش بە 44 خاڵ لە پلەی شەشەم دێت.

یانە شاهانەكە لە یاری رابردوویدا توانی بە ئەنجامێكی گەورە و بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بارسێلۆنای ركابەری هەمیشەیی بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا

هێڵی بەرگری: ناچۆ ، ئالابا ، رۆدیگەر ، ڤاسكێز

هێڵی ناوەند: سیبایۆس ، چوامینی ، ڤاڵڤێردی

هێڵی هێرشبردن: ڤینیسیۆس ، بێنزێما ، ئەسینسیۆ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button