ئاسیائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مۆرینیۆ دەچێتە سعودیە

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی سعودیە ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە خۆزێ مۆرینیۆ کردووە.

رۆژنامەی کۆرێرا دێلا سێرا بڵاویکردووەتەوە، یەکێتیی تۆپی پێی سعودیە ئامادەیە بۆ ماوەی دوو ساڵ 120 ملیۆن یۆرۆ بە خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری رۆما بدات، بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی هێرڤی رێنارد، کە دەستی لەکارکێشایەوە و بووە راهێنەری هەڵبژاردەی ئافرەتانی فەرەنسا.

ئەگەر مۆرینیۆ بە ئۆفەرە سعودییەکە رازیبێت، ئەوا دەبێتە خاوەن بەرزترین مووچە لەسەر ئاستی راهێنەران.

یەکێتیی تۆپی پێی سعودیە دەیەوێت درێژە بە وێنە درەوشاوەکەی هەڵبژاردەی سعودیە لە مۆندیالی 2022 بدات، هەرچەندە لە قۆناخی یەکەمی پاڵەوانیەتییەکە کرایە دەرەوە، بەڵام ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد.

لە ماوەی رابردوودا، تۆپی پێی سعودی پێشکەوتنێکی بەرچاو و خێرای بەخۆیەوە بینەوە، دیارترین رووداویش، گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو بۆ نەسر، جیا لەمەش یانە گەورەکانی سعودیە هەوڵی گواستنەوەی یاریزانانی وەک کەریم بێنزێما، لوکا مۆدریچ و سێرجیۆ رامۆس دەدەن.

هەرچەندە ناوی خۆزێ مۆرینیۆ بە گەڕانەوە بۆ ریال مەدریدیش بەستراوەتەوە، بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی کارلۆ ئانچێلۆتی.

رۆما تۆمارێکی باشی لەگەڵ رۆما هەیە، وایکردووە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە نێو کێبڕکێیەکان. وەرزی رابردوو رۆما نازناوی کۆنفرانسلیگی بەدەستهێنا و ئەمساڵیش رکابەری لەسەر نازناوی یۆرۆپالیگ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button