ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سان جێرمان پلانی خۆی بۆ وەرزی نوێ ئاشكرا كرد

یاریگا –

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پلانەكانی خۆی بۆ وەرزی نوێ ئاشكرا كرد و تێیدا ناوی ئەو یاریزانانەی دیاریكرد كە لە یانەكە دەمێننەوە و ئەو یاریزانانەش كە یانەكە جێدەهێڵن.

رۆژنامەی لۆ پاریسیان بڵاویكردووەتەوە ئیدارەی پاریس سان جێرمان پلانەكانی خۆی بۆ وەرزی نوێ ئاشكرا كرد.

لە راپۆرتەكەی رۆژنامە فەڕەنسیەكەدا هاتووە، حەوت یاریزانی پاریس هەن كە دەستلێدان لێیان قەدەغەیە و یانەكە هیچ كات بیر لە فرۆشتنیان ناكاتەوە چونكە ئەوان لە پلانەكانی پڕۆژەی وەرزشی یانەكەدان بۆ وەرزی نوێ.

یاریزانەكانیش بریتین لە ( كیلیان ئێمباپێ، ئەشرەف حەكیمی، جیانلویجی دۆنارۆما، نۆنۆ میندێس، دانێلۆ پێرێرا، ماركۆ ڤێراتی، ماركینیۆس).

لە راپۆرتەكەشدا ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو 9 یاریەی كە پاریس لە خولی فەڕەنسیدا ماویەتی یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ یاریزانەكانی دیكە كە ئایا لە یانەكە دەمێننەوە یان نا.

ئەوەش خراوەتە روو پلانەكەی لویس كامبۆس بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سان جێرمان هەڕەشەیە بۆ سەر هەریەك لە ( لیۆنێل مێسی، سێرجیۆ رامۆس، ڤیتینیا ، كارلۆس سۆلێر، ریناتۆ سانچێز ، فابیان لویز ، خوان بێرنات، هۆگۆ ئیكتیكی).

لویس كامبۆس، بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سان جێرمان 

پاریس بە كۆكردنەوەی 66 خاڵ لە دوای تێپەڕبوونی 29 یاری لە ریزبەندی یەكەمی خولی فەڕەنسی دێت و بە جیاوازی شەش خاڵ لە لانس ـی دووەمەوە دوورە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button