ئه‌وروپائیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە سبەینێ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

یاری چوون لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە بردنەوەی بارسێلۆنا بە تاكە گۆڵێكی ئیدێر میلیتاو كە بە هەڵە لە خۆیانی تۆمار كرد كۆتایی هات.

بۆ ئەو یاریە ریال مەدرید لە تواناكانی فێرلاند مێندی بێ بەش دەبێت.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید:

كۆرتوا ، لۆنین ، لۆپێز ، كارڤاخال، میلیتاو ، ڤاییخۆ ، ناچۆ ، ئۆدریۆزۆلا ،ڤاسكێز، رۆدیگەر،كرووس،  مۆدریچ، كامافینگا ، ڤاڵڤێردی ، چوامینی، سیبایۆس،  هازارد ، بێنزێما، ئەسینسیۆ ، ڤینیسیۆس ، رۆدریگۆ، ماریانۆ ، ئەلڤارۆ.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید

بابەتی زیاتر

Back to top button