ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

زانیاری نوێ لەسەر پێکانەکەی رۆدیگێر

یاریگا

ئانتۆنیۆ رۆدیگێر، بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئەمڕۆ دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بەرگریکارە ئەڵمانیەکە میرنگی بەهۆی هەست کردن بە ئازار لە ئەژنۆی بەشدار یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر ڤایادۆلید نەکرد، ئەمڕۆ لە سەنتەری پزیشکی پشکنینی بۆ کرا و دەرکەوت پێکانەکەی قورس نیە.

رۆدیگێر دوای ئەنجامدانی پشکینی پزیشکی راستەوخۆ لەژێر سەرپەرشتی پزیشکی یانەکەی بە تەنیا دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە و بە گوێرەی راپۆرتەکەی رۆژنامەی ئاس، ئەو یاریزانە هیچ کێشەیەکی بۆ یاریی بەرامبەر بارسێلۆنا نابێت.

ریال مەدرید چوار شەممەی داهاتوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا، لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ دەبێتە میوانی یانەی بارسێلۆنا، شاهانەکان یاریی چونیان لە یاریگای خۆیان بە ئەنجامی 0-1 دۆڕاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button