ئەفریقابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

مانەوەی مێسی لە پاریس ئەستەمە

یاریگا –

مانەوەی لیۆنیل مێسی ئەرجەنتینی لە یانەی پاریس سانجێرمان ئەستەمە.

رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی بڵاویکردووەتەوە، کە مانەوەی مێسی لە پاریس بووە بە ئەستەم، هەردوولایەن کۆکن لەسەر ئەوەی گرێبەستەکەی نوێ نەکرێتەوە.

شەوی ڕابردوو لە گەڕی 29ـی خولی فەڕەنسا، یانەی پاریس سانجێرمان بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بە یانەی لیۆن دۆڕا، تیپەکەی گالتێ لەم یارییەدا ئاستیکی لاوازیان پێشکەشکرد، بەڵام تەنیا مێسی رەخنەی لێگیرا.

لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە کەوتە بەر لێشاوی رەخنەی هاندەران و فیکەی ناڕەزایی لەدژ لێدرا، یاریزانەکەش بە دڵتەنگییەوە یاریگای جێهێست.

لە پاش یاری نێوان پاریس و رین ئەمە دووەم جارە هاندەرانی پاریس بێڕێزی بەرامبەر مێسی دەنوێنن، بەگوێرەی راپۆرتەکەی لیکیپیش ئەمە مێسی زۆر بێزارکردووە و ئامادە نییە وەرزێکی تر یاری بۆ پاریس بکات.

بە پێی هەمان سەرچاوە پاریسیش لەلای خۆیەوە گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە ڕێگەدان بە رۆیشتنی مێسی بڕیارە درووستەکەیە، بۆیە مانەوەی ئەفسانەکەت تانگۆ لە پاریس ئەستەمە و پێدەچێت دوایین دوو مانگی لیۆ بێت لەو یانەیە.

لەم وەرزە هاندەرانی یانە فەڕەنسییەکە بەردەوام رەخنەی ئەوە لە مێسی دەگرن، کە مووچەییەکی زۆر وەردەگرێت و سوودی بۆ یانەکەیان نییە، ئەمەش بووەتە هۆی درووست بوونی ناکۆکی لە نێوان مێسی و کارگێڕی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button