ئه‌وروپائیسپانیاجیهان

بێنزێما ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد

یاریگا –

کەریم بێنزێما ریکۆردێکی مێژووی بە درێسی یانەی ریال مەدرید تۆمارکرد.

دوێنێ یەک شەممە لە میانی یارییەکانی گەڕی 27ـی لالیگا ریال مەدرید لە یاریگای خۆی گەورەترین بردنەوەی لەم وەرزەی خولەکەدا بەرامبەر بە یانەی ریال ڤایدۆلید بەدەستهێنا، کە یارییەکەی بە ئەنجامی 6 گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە.

گرنگتر لەو سەرکەوتنە گەورەیەش گەڕانەوەی ئاستی کەریم بێنزێما بوو، کە توانی لە ماوەی تەنیا 6 خولەک و 30 چرکە هاتریک بکات، ئەم هاتریکەی کەریمیش بوو بە سێیەم خێراترین هاتریک لە مێژووی یانەکە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، کە خێراترین هاتریک لە مێژووی ریال مەدرید بەناوی مانوێل فێرناندێز فێرناندێزە، کە لە ساڵی 1950 بەرامبەر ناستیک لە تەنیا 4 خولەکدا کردوویەتی، لە پلەی دووەمیش فێرناندۆ هێرۆ دێت، کە لە ساڵی 1992 بەرامبەر ئیسپانیۆل لە 6 خولەکدا کردوویەتی.

جیا لەو هاتریکەش کەریم ریکۆردێکی مێژووی تۆمارکرد، کە بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی ریال مەدرید لە 20 وەرزی جیاوازدا سەروو 20 گۆڵ بۆ یانەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button