ئه‌وروپائەفریقافه‌ره‌نسا

یاریزانێکی موسڵمان بەهۆی بەرۆژووبونی لە پێکهاتەی یانەکەی دوورخرایەوە

یاریگا
جۆوین هادجام، هێرشبەری جەزائیری یانەی نانتی فەرەنسا ئامادەنەبوو رۆژووەکەی بخوات بۆیە لەلایەن راهێنەری یانەکەی بۆ یاریی ئەمشەو دوورخرایەوە.

ماڵپەری رادیۆ مۆنتی کارلۆی فەرەنسی بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئانتوانی کۆمبۆواری راهێنەری یانەی نانت دوای کۆبونەوەی لەگەڵ یاریزانەکانی یانەکەی داوای لە هێرشبەرە موسڵمانەکەی یانەکەی دەکات، بۆ ئەوەی کاریگەری خراب لەسەری دروست نەبێت، لەگەڵ هاوڕێکانی نانی بەیانی بخوات و رۆژووەکەی بشکێنێت، بەڵام یاریزانە ئەو داوایە رەتدەکاتەوە هەربۆیە لەلایەن راهێنەری یانەکەی لە یاریی ئەمشەوی یانەکەی بەرامبەر ستاد رێمس لە گەڕی 29 خولەکە دوورخرایەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە چەند یاریزانێکی دیکەی موسڵمان لە ریزەکانی یانەی نانت هەن، بەڵام ئەوان داواکەی راهێنەرەکەیان قبول کرد و رۆژووەکانیان شکاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button