ئه‌وروپائیسپانیا

پیکێ: بەهۆی بەشداری کردنم لە ئاهەنگێک گواردیۆلا سزایدام

یاریگا
جێرارد پێکێ، بەرگریکاری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ جێرارد رۆمێرۆ رۆژنامەنوسی کەتەلۆنی باس لە یاسا توندەکانی سەردەمی پێپ گواردیۆلا راهێنەری پێشووی یانەکەی دەکات.

بەرگریکارەکەی پێشووی بلاوگرانا دەگێڕێتەوە کاتێک لە یارییەکی جامی شا کە تووشی دۆڕان بوون دوای یارییەکە بەشداری ئاهەنگێک دەکات

ئێمە لە یارییەکی جامی شا تووشی دۆڕان بووین و ماڵئاواییمان لە جامەکە کرد، دوای یارییەکە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکەم بەشداری ئاهەنگێکی شەوانە کرد، کاتێک پێپ گواردیۆلا راهێنەرە ئەو کاتی یانەکەمان بەمەی زانی زۆر بە توندی سزایدام و یاریی دواتر بەشداری پێنەکردم

پیکێ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باس لە پەیوەندی خۆی و پێپ گواردیۆلا راهێنەری ئەو کاتەی بارسێلۆنا و ئێستا مانچێستەر سیتی دەکات و دەڵێت

پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ پێپ هەبوو. ئەو دەیزانی دەتوانم زۆر یارمەتی تیپەکەی بدەم، من هەمیشە دەچوومە دەرەوە بۆ ئاهەنگەکان و دەمزانی دەتوانێت سزام بدات، بەڵام سنوورێکم هەبوو

بابەتی زیاتر

Back to top button