ئاسیا

یانەی برایەتی بە براوەی یارییەکەی بەرامبەر ئاکرێ دیاریکرا

شەممە (1-4ـ2023) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .

1- لە کۆبونەوەکە پیرۆزبایی لە هەردوو یانەی هەولێر و رانیە کرا دوای بەدەستهێنانی بلیتی خولی نایابی کوردستان.
2- سەبارەت بەیاری نێوان یانەی ئاکرێ و یانەی برایەتی لەگەڕی 23 ی خولی نایابی کوردستان :
آ- بڕیار درا بە هەژمارکردنی ئەنجامی یاری نێوان ئاکرێ و برایەتی بە ئەنجامی (0-3) لەبەرژەوەندی یانەی برایەتی.
3- بڕیاردرا بە راگرتنی راهێنەری یانەی شەقڵاوە (مستەفا بابازادە ) بۆ یەک یاری و لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی وە پێبژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار .
4- ئەنجامدانی یارییەکانی یانەی شێلادزێ لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەبێ ئامادەبوونی جەماوەر .
ب – پێبژاردن بەبڕی 300 هەزار دینار .
5- سەبارەت بەگەشتی شاندێکی یاری فوتساڵی کچان بۆ ووڵاتی فڕەنسا ، هەموو لایەک ئاگاداردەکەینەوە ئەم گەشتکردنە پەیوەندی بەیەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە نییە وە ئاگاداری دەسنیشانکردنی ناوەکان نین .
6 – دەسنیشانکردنی دەستەی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیارانی جامی هەرێمی کوردستان / قۆناغی 8.

بابەتی زیاتر

Back to top button