ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا بەردەوامە لەسەر هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کاراسکۆ

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ماوەیەکە لە هەوڵی ئەوەدان یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید رازی بکەن، بۆ ئەوەی دەستبەرداری یانیک کاراسکۆ هێرشبەری بەلجیکی یانەکەی بن.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە بەلجیکیەکەی رۆخێ بلانکۆس یەکێک لە ئامانجەکانی بلاوگرانایە، ئەو یانەیە هاوینی رابردووش زۆر هەوڵیدا ئەو یاریزانە بگوازێتەوە، بەڵام لە کۆتاییدا سەرکەوتوو نەبوو و گواستنەوەکە سەری نەگرت.

ئاس بڵاویشی کردەوە کارگێری بارسا بەردەوامە لەسەر هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کاراسکۆ، بەم دواییەش یانەکەی مەدریدی پایتەخت رازی بووە ئەوانیش دەستبەرداری فێران تۆرێس بن و یاریزانەکانیان پێشکەشی ئەوان دەکەن.

هەردوو یاریزان گرێبەستیان لەگەڵ یانەکەیان هەیە و ناتوانن بە ئارەزووی خۆیان ریزەکانی یانەکەیان جێبیڵێن، بە گوێرەی زانیاریەکانی رۆژنامەی ئاس ئەگەر بارسێلۆنا بە داواکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید رازی بێت، ئەو کات هاوینی داهاتوو پرۆژەکە جێبەجێ دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button