یاریگا

کۆنتی بەهۆی کریستیانۆ رۆناڵدۆ وازی لە تۆتنهام هێناوە

یاریگا –

ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی بەهۆی گرێبەست نەکردن لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە تۆتنهام بێهیوا بووە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کە دوای تێکچوونی پەیوەندی نێوان کریستیانۆ رۆناڵدۆ و مانچێستەر یونایتد، کۆنتی یەکێک بووە لەو راهێنەرانەی ئارەزووی دەکرد ئەو یاریزانە یاری بۆ بکات.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە داوای لە سەرۆکی یانەکەی، دانییاڵ لێڤی کردووە تا گرێبەست لەگەڵ رۆناڵدۆ واژۆ بکەن، بەڵام ناوبراو بە بیانووی زۆری مووچەکەی کریستیانۆ و هەبوونی هاری کەین لە تیپەکەدا، داوای راهێنەرەکی رەتکردووەتەوە.

بەپێی هەواڵی رۆژنامە بەریتانییەکە، کۆنتی بە وەڵامی سەرۆکەکەی شۆکبووە، پاش ئەو رووداوە پەیتا پەیتا لە یانەکەی بێهیوابووە و هەستی کردووە داواکارییەکانی جێبەجێ ناکەن.

براوەی پێنج خەڵاتی باڵۆندۆر، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە کۆتایی ساڵی رابردوو بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ راهێنەری شەیتانە سوورەکان، تین هاخی هۆڵەندی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیەدا هەڵوەشاندەوە.

دواتر بە گرێبەستێکی 174 ملیۆن پاوەندی پەیوەندی بە یانەی نەسڕی سعودیەوە کرد و بوو بە گرانبەهاترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button