ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پۆچێتینۆ دەبێتە مەدریدی

یاریگا –

بەهۆی نا دڵنیایی لە بارەی داهاتووی کارلۆ ئانچیلۆتی، پێدەچێت لۆس بلانکۆس کاندیدێکی دیاریکردبێت بۆ شوێنگرەوەی.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی TYCـی ئەرنجەنتینی ماوریسۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری پێشووی یانەکانی تۆتنهام و پاریس سانجێرمان پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ بوون بە راهێنەری داهاتووی ریال مەدرید.

راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە لە ئێستادا بێکارە، پاش ئەوەی لە هاوینی رابردوو لە ئەرکی راهێنەرایەتی سانجێرمان دوورخرایەوە، ئێستا دەتوانێت بەشێوەیەکی ئازاد گرێبەست لەگەڵ مێرێنگی واژۆ بکات.

کارلۆی ئیتاڵی تا هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، بەڵام بەهۆی دابەزینی ئاستی تیپەکە و بەتایبەتی شکستە یەک بەدوای یەکەکانیان لا کلاسیکۆدا داهاتووی بە ناڕوونی ماوەتەوە.

لە ئەگەری ئەوەی کا ناوبراو لەم وەرزە نازناوێکی گەورە بۆ یانەکەی بەدەستنەهێنێت، ئەوا لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە و هەڵبژاردەی بەڕازیلیش چاوەڕوانی ئەو ساتە دەکات، تا بیکات بە راهێنەری هەڵبژارەکەی.

بەپێی هەواڵی کەناڵە ئەرجەنتینییەکە، پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە، پۆچێتینۆ بە بژاردەیەکی گونجاو دەزانێت بۆ یانەکەی، یەکەم راهێنەر دەبێت دوای دوورخرانەوەی ئانچیلۆتی لە مەدریدەوە زەنگی بۆ لێبدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button