ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگگرنگترینیاریگا

ناپۆلی ئۆسیمینی بۆ یارییەکەی میلان لە دەستدا

یاریگا –

یانەی ناپۆلی ئیتاڵی هەواڵێکی ناخۆشی پێگەیشت بەهۆی پێکرانی ڤیکتۆر ئۆسیمین و بێبەش بوونی لە یارییەکەی میلان.

لە میانی یارییەکانی پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا لە بەرواری 23 و 27ـی مانگی ئازار هەڵبژاردەی نێجیریا بەرامبەر هەڵبژاردەی گینیا بیساو دوو یاری ئەنجامدا.

یاری یەکەم بە بردنەوەی گینیا بیساو بە ئەنجامی گۆڵیکی بێ وەڵام کۆتایی هات، یاری دووەمیش بە هەمان ئەنجام لە بەرژەوەندی نێجیریا کۆتایی هات، کە ڤیکتۆر ئۆسیمین لە هەردوو یارییەکە 90 خولەکی تەواو یاریکرد.

پێگەی فووتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، کە ئۆسیمین پاش گەڕانەوەی بۆ ئیتاڵیا هەستی بە ئازار کردووە لە بەشی سەرەوەی ماسولکەی رانیدا، پاش ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکیش یەکلایی کرایەوە، کە هێرشبەرەکەی ناپۆلی چەند هەفتەیەک لە یاریکردن دادەبڕیت.

بەم هۆیەش ناوبراو لە یارییەکەی رۆژی یەکشەممە بەرامبەر میلان یاری ناکات، گومان دەکرێت نەتوانێت بەشداری هەردوو یاری قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگیش بکات بەرامبەر بە هەمان یانە، کە یارییەکان لە 12 و 18ـی مانگی نیسان ئەنجامدەدرێن.

گۆڵکارەکەی ناپۆلی لەم وەرزە رۆڵێکی باڵای هەبووە لە سەرکەوتنەکانی یانەکەی، لە سێریا ئەی لە کۆی ئەنجامدانی 23 یاری 21 گۆڵی کردووە و 4 گۆڵیشی درووستکردووە، با جیاوازی 7 گۆڵ لەگەڵ لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی پێشەنگی گۆڵکارانی گرتووە.

هەر بۆیە ئەم پێکانە لە ناکاوە بووە گورزێکی کوشندە بۆ شین پۆشەکانی ئیتاڵیا و ترسی لە دڵی یانەکەدا درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button