ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا: لیڤەرپوول دەتوانێت لە هەموو تیپێک بباتەوە

یاریگا –

سبەی شەممە مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول یاری لوتکەی ئەم گەڕەی پرێمەرلیگ دەکەن.

وا بڕیارە سبەی لەمیانی یارییەکانی گەڕی 29ـی پرێمەرلیگ، یانەی مانچێستەر سیتی کاتژمێر 2:30 پاش نیوەڕۆ لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری رکابەرە دێرینەکەی، کە یانەی لیڤەرپوولە بکات.

راهێنەرەکەی مانچێستەر لەبارەی یارییەکە گوتی:

ساڵانێکی زۆرە یەکتر دەناسین و یاری زۆرمان بەیەکەوە کردووە، سبەی یارییەکی تریش دەکەین، لیڤەرپوول هێشتا تیپێکی تایبەتە.

ئەمساڵ مان سیتی لە پرێمەرلیگ رکابەری لیڤەرپوول ناکات، بە پێچەوانەی چەند وەرزی رابردوو، رکابەری سیتیزن لەم وەرزەدا ئارسیناڵە، کە 8 خاڵ لەپێش تیپەکەی گواردیۆلان، بەڵام یارییەک زیاتریان کردووە.

لەلایەکی دیکەوە تیپەکەی گواردیۆلا سبەی لە یارییەکی گرنگ بەرامبەر لیڤەرپوول یاری دەکات، گەورەترین نیگەرانی بۆ سیتی یاری نەکردنی گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولەکە، ئێرلینگ هالاندە، کە بەهۆی پێکان یاوەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی نەکرد لە دوو گەڕی پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی پێش ئەم یارییە، گواردیۆلا وەڵامێکی روونی لەبارەی یاری کردنی هالاند یان نەکردنی نەدایەوە و ڕایگەیاند:

بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی کردووە، لەگەڵ تیمی پزیشکەکان راوێژ دەکەم تا بزانین دەتوانێت بەشداری یارییەکە بکات یاخود نا.

پیپ لە وەڵامی پرسیارێکی تر لەبارەی چانسیان بۆ بردنەوەی یارییەکە گوتی:

لیڤەرپوول دەتوانێت لەهەر تیپێک بباتەوە، کە یاری بەرامبەر بکات، هەر وەک ئێمە کە دەتوانین لە هەموو تیپێک ببەینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button