ئه‌وروپا

لامپارد: هیچ یاریزانێك ناتوانێت جێگای هازارد پڕ بكاتەوە

یاریگا- فرانك لامپارد ڕاهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە كە زۆر سەختە یاریزانێك هەبێت لە یانەكەمان بتوانێت جێگای ئێدین هازارد پڕ بكاتەوە.

لە لێدوانی ڕۆژنامەوانی پێش یاری سوپەری ئەوروپی لامپارد ووتی: من هاندەرێكی گەورەی هازاردم، پێشتر لە پاڵی یاریم كردووە، بەڕای خۆم ئەو یەكێك بوو لە باشترین یاریزانەكانی وەرزی پێشوو.

هەروەها ووتیشی: نەك تەنها وەرزی پێشوو ، ئەو هەموو كات نایابە، هەمیشە جێگای خۆی دیاریكردووە، بە تۆماركردنی گۆڵ یاخود گۆڵ درووستكردن، بۆیە ئەستەمە جێگای پڕ بێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر 10 بەكاتی كوردستان هەردوو یانەی چێڵسی پاڵەوانی یۆرۆپا لیگ و لیڤەرپولی پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ لە جامی سوپەری ئەوروپی ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button