بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

هیلال مێسی دەکات بە گرانبەهاترین یاریزانی مێژوو

یاریگا –

یانەی هیلالی سعودی ئۆفەرێکی بۆ مێسی ئامادەکردووە، کە دەیکات بە گرانبەهاترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا.

پێگەی گــــۆڵ بڵاویکردووەتەوە، کە هیلال ئامادەیە ریکۆردەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی لەگەڵ یانەی نەسڕ بشکێنێت بە پەلکێشکردنی لیۆ بۆ ریزەکانی تیپەکەی و پێدانی پارەیەکی زیاتر لەوەی دۆن.

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2022 بە گرێبەستێکی ئازاد لە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە چووە یانەی نەسڕ، تێچووی ئەم گرێبەستەی کریستیانۆ بۆ یانە سعودیەکە بڕی 173 ملیۆن پاوەند (214 ملیۆن دۆلار) بوو، کە یاریزانەکەی کرد بە گرانبەهاترین یاریزانی مێژوو.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکەی سانجێرمانیش لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، دەتوانێت بەشێوەیەکی ئازاد یانەکە جێبهێڵێت، هیلالی سعودیش ئەمە بەهەل دەزانێت، پلانی داناوە بە گرێنەستێکی سەرسوڕهێنەر مێسی بکات بە گرانبەهاترین یاریزان و پێش نەسڕی ڕکابەری و ڕۆناڵدۆش بکەون.

بەپێی هەواڵەکەی گۆڵ، پاریس بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی مێسی داوایکردووە مووچەکەی کەمبکرێتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە بەو داواکارییە رازی نییە کە ئێستا مانگانە بڕی 3 ملیۆن و 375 هەزار یۆرۆ لە یانە فەڕەنسییەکە وەردەگرێت.

ئەمەش بووەتە رێگرییەکی گەورە لە بەردەم مانەوەی مێسی لە فەڕەنسا و پێشبینی دەکرێت ئەم وەرزە کۆتا وەرزی بێت بە درێسی سانجێرمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button