ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

جێگری لاپۆرتا باس لە گەڕانەوەی مێسی دەکات

یاریگا

رافا یوستی، جێگری سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەنگۆکانی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ ریزەکانی یانەکەی گەرمتر دەکات.

ماوەیەکە دەنگۆی گەڕانەوەی گۆڵکارە مێژووییەکەی بلاوگرانا بڵاوبووەتەوە، ئەمڕۆش جێگری خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکەی دەنگۆکانی بەهێزتر کرد و لەمبارەوە گووتی

خۆم ئارەزووم ئەوەیە مێسی بگەرێتەوە بارسێلۆنا، هەموو چیرۆکێکی جوان پێویستی بە کۆتاییەکی جوانیش هەیە، ئێمە لەگەڵ ئەو و باوکی لە پەیوەندیداین، خودی ئەویش دەزانێت ئێمە چەندە بە پەڕۆشین بۆ گەڕانەوەی

یوستی جێگری سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا لەبارەی دەنگۆی گەڕانەوەی مێسی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت

هەموو ئەندامەکانی یانەکەمان ئارەزووی گەڕانەوە میسی دەکەن، بۆیە لە داهاتوو هەموو کارێک دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین جارێکی دیکە باشترین یاریزانی مێژووی یانەکەی بگەڕێنینەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button