ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

مێندی جارێکی دیکە تووشی پێکان بوو

یاریگا

فیرلاند مێندی، بەرگریکاری فەرەنسی بالی چەپی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەهۆی پێکان نزیکەی دوو مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، بەرگریکارە فەرەنسیەکەی شاهانەکان لە راهێنانەکانی دوێنێ یانەکەی لە قاچی چەپی هەستی بە ئازار کرد، ئەمڕۆ پاش ئەنجامدانی پزیشکی دەرکەوت پێکانەکەی قورسە و بەم هۆیەوە نزیکەی دوو مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

بەم شێوەیە مێندی بەشداری یاریی کلاسیکۆی گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر بارسێلۆنا ناکات، هەروەها بەشداری هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوەی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەی چێڵسی ئینگلیزیش ناکات.

مێندی ئەم وەرزە جارێکی دیکەش بەهۆی پێکان نزیکەی دوو مانگ لە یاریگاکان دوورکەوتەوە، ئەو یاریزانە فەرەنسیەکە ئەم وەرزە لەسەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان تەنها بەشداری 25 یاریکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button