ئه‌مریکائه‌وروپائەفریقائینگلتەرا

ئامادەکارییەکانی لیڤەرپوول بۆ یاریی بەرامبەر مانچێستەر سیتی

یاریگا
ئەمڕۆ پێنج شەممە یاریزانانی یانەی لیڤەرپوول ئینگلیزی ئامادەکارییەکانیان بۆ یاریی داهاتوویان لە گەڕی 29 پرێمەرلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی دەست پێکرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، دوای کۆتایی هاتنی یارییە نێودەوڵەتیەکان محەمەد سەڵاح هێرشبەری هەڵبژاردەی مسر و داروین نونێز هێرشبەری هەڵبژاردەی ئۆرگوای گەڕانەوە و پەیوەندی بە راهێنانەکانی یانەکەیانەوە کرد. هێرشبەرە ئۆرگواییەکە هەرچەندە تووشی پێکانێکی سووک بووە، بەڵام بەبێ کێشە بەشداری ئامادەکارییەکانی یانەکەی کرد.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە لویس دیاز هێرشبەری کۆلۆمبی یانەکەشیان دوای ماوەیەک دابڕان بەهۆی پێکان، بەبێ کێشە بەشداری راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەی کرد، بەڵام هیچ ئاماژەیەک بە گەڕانەوەی یاریزانەکە نەکراوە.

یانەی لیڤەرپوول ئەم وەرزە لە کۆی 26 یاریی لە پرێمەرلیگ خاوەنی 12 بردنەوە و 8 دۆڕان و 6 بەرامبەربوونن و بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندی خولەکە دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button