ئینگلتەراگرنگترین

بلیتی یارییەکی ئارسیناڵ بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت

یاریگا –

بلیتی یاری نێوان ئارسیناڵ و وۆڵڤەرهامپن بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت، کە یارییەکە دەکەوێتە کۆتا گەڕی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگەوە.

ئەگەری بە پاڵەوانی بوونی ئارسێناڵ لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا، بازاڕێکی ڕەشی خەیاڵی بۆ بلیتی یارییەکانی کۆتا گەڕی خولەکە درووستکردووە.

هاندەرانی گەنەرز چرکە بە چرکە دەژمێرن بۆ هاتنی یاری یانەکەیان بەرامبەر بە وۆڵڤز لە دواین گەڕی خولەکە، کە یارییەکە لە 25ـی ئایار لە یاریگای ئیماڕات ئەنجام دەدرێت.

بەپێی هەواڵیکی رۆژنامەی زە سەن لە ئێستادا لە بازاڕی رەش نرخی هەر بلیتیکی یارییەکە گەیشتووەتە بڕی 53 هەزار پاوەند، کە نرخێکی خەیاڵییە.

تیپەکەی ئارتێتا لە ئێستادا بە کۆکردنەوەی 69 خاڵ پێشەنگی پرێمەرلیگی گرتووە و 8 خاڵ لەپێش مانچێستەر سیتی رکابەریانن، بەڵام تیپەکەی گواردیۆلا یارییەکی کەمتر ئەنجامداوە.

ئەگەر یانەکەی شاری لەندەن بتوانێت پارێزگاری لە پێشەنگی خولەکە بکات، ئەوا بۆ یەکەمجار و لەدوای 20 ساڵ شاد دەبێتەوە بە نازناوی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button