ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

دیماریا لەگەڵ خانمە پیرەکە لە گفتوگۆدایە

یاریگا –

یانەی یۆڤینتۆسی ئیتاڵی لەگەڵ ئەنخێل دیماریای ئەرجەنتینی لە گتفوگۆدایە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، کە گفتوگۆکانی نێوان خانمە پیرەکە و دیماریا بەروپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیووە، یوڤێ گەشبینە بە نوێکردنەوەی گرێبەستی ناوبراو.

لەلای خۆیەوە دیماریا لەم دواییانە ئاماژەی بەوە داوە، کە لە یوڤێ زۆر ئاسوودە و دڵخۆشە و دەیەوێت لە یانە ئیتاڵییەکە درێژە بە یاریکردن بدات.

هێرشبەرەکەی تانگۆ لە هاونی رابردوو بە گرێبەستێکی ئازاد لە یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسییەوە گواسترایەوە بۆ یانەی یۆڤینتۆسی ئیتاڵی.

لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکەش لەم وەرزە ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەشکردووە، بە جۆرێک لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 24 یاری، لە کۆی 1,299 خولەک یاریکردن  8 گۆڵی کردووە و 7 گۆڵیشی درووستکردووە.

پێشکەشکردنی ئەم ئاستە بەرزەش بەرپرسانی یوڤێی ناچارکردووە هەوڵبدەن گرێبەستی یاریزانە تەمەن 35 ساڵانییەکە بۆ وەرزێکی دیکەش نوێبکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button