ئیسپانیا

ئالڤارۆ رۆدریگێز بڕیاری کۆتاییدا

یاریگا –

ئالڤارۆ رۆدریگێز، بڕیاریداوە یاری بۆ هەڵبژاردەی ئۆروگرای بکات، هەرچەندە لە ئیسپانیا لەدایکبووە.

ئالڤارۆ رۆدریگێزی تەمەن 18 ساڵان، لە شارۆچکەی پالامۆس لە ئیسپانیا لەدایکبووە، هەرچەندە بەشداری لە چوار یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی خوار 18 ساڵان کردووە، بەڵام دواتر بەشداری لە هەشت یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی ئۆروگوای کرد.

دایکی رۆدریگێز ئیسپانییە و باوکی پێشتر یاری بۆ هەڵبژاردەی ئۆروگوای کردووە، بۆ یەکەمجاریش لە کانوونی دووەمی ئەمساڵ بەشداری لە یارییەک ریال مەدرید دا کرد.

لە مانگی رابردووشدا، رۆدریگێز گۆڵی یەکسانبوونەوەی لە بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید تۆمار کرد و بووە باس و خواسی میدیاکان.

باوکی رۆدریگێز بە کادێنا سێری راگەیاندووە، دەتوانێت یاری بۆ ئیسپانیا بکات، بەڵام دەیەوێت یاری بۆ ئۆروگوای بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button