ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

هازارد جارێکی دیکە ریال مەدرید بێ هیوا دەکات

یاریگا –

ئێدین هازاردی بەلجیکی بەهۆی کەمتەرخەمییەکانی جارێکی دیکە یانەی ریال مەدرید بێ هیوا دەکات.

لە دوو وەرزی رابردوودا ناروونی کەوتووەتە نێوان ئەستێرە بەلجیکییەکە و یانەی ریال مەدرید ئیسپانی و یاریزانەکە لەلایەن کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەرەوە پەراوێز خراوە.

هازارد لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تەنیا 7 یاری بۆ ریال مەدرید کردووە، لە ساڵی 2023 لە هیچ یارییەکی تیپەکەی بەشداری نەکردووە، بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیسپانیاش چانسی یاریکردنی بەرەو باشبوون ناچێت.

پێگەی Relevo بڵاویکردووەتەوە، کە دوێنێ چوارشەممە یانەی ریال مەدرید دەستی بە مەشقەکانی کردووەتەوە، لە مەشقەکانیشدا یارییەکیان لەنێوان ریال مەدرید و تیپی کاستیا رێکخستووە.

بەپێی پێگە ئیسپانییەکە هازاردیش لەو یارییەدا بەشداری کردووە و ئاستێکی زۆر خراپی پێشکەش کردووە، ئەم ئاستە خراپەیشی جارێکی دیکە ریال مەدرید و کارلۆ ئانچیلۆتی بێ هیوا کردووە و پێناچێت دەرفەتی یاریکردنی پێ بدرێتەوە.

یاریزانە تەمەن 32 ساڵانییەکە خاوەنی زۆرترین مووچەیە لە یانەکەیدا، بەڵام پێدەچێت ژیانی وەرزشی لە پاتەختی ئیسپانیا کۆتایی هاتبێت و جارێکی دیکە نەتوانێت درێسی مێرێنگی بپۆشێت.

هازارد لە ساڵی 2019 لە یانەی چێڵسی ئینگلیزیەوە بە بڕی 115 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە بۆ یانە ئیسپانییەکە، بەڵێنێکی زۆری بە هاندەرانی یانەکە دا، بەڵام نەیتوانی بەڵێنەکانی بباتە سەر و هەرزوو ئاستی بەرەو پوکانەوە چوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button