ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

بارسێلۆنا گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ

یاریگا
خانمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا توانیان خانمانی یانەی رۆمای ئیتاڵیا گۆڵباران بکەن و گەیشتنە قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ.

لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگی خانمان، خانمانی بلاوگرانا لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ میوانداری یانە ئیتاڵیاییەکەیان کرد، لە کۆتاییدا توانیان یارییەکە بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە میوانەکەیان ببەنەوە و بە ئەنجامی 6-1 لە هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە خۆیان گەیاندە قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ.

خانمانی بارسێلۆنا جاری یازدەهەمینە بەشداری چامپیۆنزلیگ دەکەن و پێشتر تەنها جارێک ناسناوەکەیان بردووەتەوە ئەویش وەرزی 2020 بۆ 2021 بوو، هەروەها خانمانی بلاوگرانا جاری شەشەمجارە دەگەنە قۆناغی پێشکۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button