ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

میلان گرێبەستی جیرۆ نوێ دەکاتەوە

یاریگا
کارگێری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا لەگەڵ ئۆلیڤەر جیرۆ هێرشبەری فەرەنسی یانەکەی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گەیشتە رێکەوتن.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری رۆسێنەری رازی بووە گرێبەستی هێرشبەری یانەکەی نوێ بکاتەوە، دوای گفتوگۆ کردن لەگەڵ خودی یاریزانەکە هەردوولا لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی رێکەوتوون و چاوەڕی دەکرێت مانگی داهاتوو ئەو یاریزانە واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی بکات.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە جیرۆ لە گرێبەستە نوێیەکەی ساڵانە مووچەکەی 3.8 ملیۆن یۆرۆی تەواوەتی دەبێت، بەپێ زانیاریەکان گۆڵکارە فەرەنسیەکە ئێستا مووچەکەی نزیکەی 5.7 ملیۆن یۆرۆیە و لە گرێبەستە نوێیەکەی مووچەکەی بە رێژەیەکی زۆر کەم دەبێتەوە.

جیرۆ لەوەتەی ساڵی 2021 دوای جێهێشتنی ریزەکانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی، یاریی بۆ یانەی ئەیسی میلان دەکات و لەو کاتەوە لەسەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان لەگەڵ یانەکەی بەشداری 72 یاریکردووە و خاوەنی 26 گۆڵ و 10 ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button