خوله‌کانی دیکە

هۆکاری ئاڵۆزی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لیاو بزانە

یاریگا-

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە راپۆرتێکی نوێیدا باسی لە هۆکاری ئاڵۆزی نوێکردنەوەی گرێبەستی رافایل لیاو کردووە لەگەڵ ئەیسی میلاندا کە گرێبەستەکەی لیاو لە هاوینی 2024 بەسەر دەچێت.

بەپێی راپۆرتەکەی لاگازێتا لیاو بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی داوای مووچەی ساڵانەی 7 ملیۆن یۆرۆ دەکات، 2 ملیۆنیش وەک شیرینی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، لەگەڵ ئەوەیشدا داوایکردووە میلان بەشداربێت لە پێبژاردنی دۆسیەی سپۆرتینگ لیسبۆندا.

ئەیسی میلانیش ئامادەیی خۆی نیشانداوە مووچەکەی بۆ بکات بە 6.5 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام ئامادە نییە بەشداری لە پێبژاردنی سپۆرتینگ بکات، ئەمەش ئەو پرسیارە درووست دەکات، کە ئایە لیاو ئۆفەرەکەی میلان قبوڵ دەکات یاخود یانەکە جێدەهێڵیت.

کێشەی پێبژاردنەکەی سپۆرتینگ لیسبۆن چییە، کە مەترسی بۆسەر ژیانی وەرزشی لیاو درووستکردووە؟

چیرۆکەکە لە ساڵی 2018 دەستیپێکرد، کە لیاو گرێبەستەکەی لەگەڵ سپۆرتینگ هەڵوەشاندەوە، بەهۆی ئەوەی هاندەران هێرشیان کردە سەر یاریزانان و یانەکە بەهۆکاری ئەوەی نەیانتوانی سەرکەون بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

لەو کاتەشدا یانەکە بریاریدا گرێبەستی بەشێک لە یاریزانانی یانەکەی هەڵبوەشێنێتەوە بە رەزامەندی هەردوولا، کە لیاو سەرکردایەتی ئەم کردەیەی دەکرد.

بەڵام دواتر سپۆرتینگ بەبیانوی ئەوەی گڵۆپی سەوزی بۆ لیاو هەڵنەکردووە لە دادگای وەرزشی سکاڵائی تۆمارکرد و دۆسیەکەیشی بردەوە، وەک سزایەکیش پێویستە ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بڕی 16.5 ملیۆن بە یانە پۆرتوگالییەکە بدات.

هەر بۆیە لیاو بە مەبەستی رزگاربوون لەم کێشەیە، هاوکاریکردن لە پێبژاردنی سپۆرتنیگی کردووە بە مەرجێکی سەرەکی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button