ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دەیڤد دی خیا: دەستکاری مووچەم بکەن مانچێستەر جێدەهێڵم

یاریگا –

دەیڤد دی خیا ئۆفەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد رەتکردەوە.

پێگەی زە ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد دەیەوێت مووچەی دی خیا کەمبکاتەوە، چونکە مووچەکەی یەکێکە لە بەرزترین مووچەکانی پرێمەرلیگ، بەڵام دی خیا نایەوێت دەستکاری مووچەکەی بکرێت.

دی خیا لە ساڵی 2019 گرێبەستەکەیە لەگەڵ مانچێستەر یونایتد نوێکردەوە و ئەوکاتە شەیتانە سوورەکان، مووچەی هەفتانەی دی خیایان بۆ 375 هەزار پاوەند بەرزکردەوە و بووە خاوەنی بەرزترین مووچەی لەسەر ئاستی گۆڵپارێزان.

ئێریک تێن هاخ دەیەوێت پارێزگاری لە دی خیا بکات، بەڵام گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بە رێچکەیەکی دروستدا تێناپەڕن.

بابەتی زیاتر

Back to top button