ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

توخێل ئامانجی یەکەمی دیاریکرد

یاریگا –

بایرن میونشن ئامادەیە بچێتە نێو کێبڕکێی واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ مەیسن ماونت.

رۆژنامەی زە سەن بڵاویکردووەتەوە، تۆماس توخێل خەریکی دانانی پڕۆژەیەکی درێژخایەنە لەگەڵ بایرن میونشن و دەیەوێت مەیسن ماونت، یاریزانی چێڵسی پەلکێشی ئالیانز ئارێنا بکات.

هەرچەندە توخێل تاوەکو ئێستا هیچ یارییەکی لەگەڵ بایرن نەکردووە، بەڵام توخێل چەند یاریزانێکی لە خەیاڵە دەیەوێت بۆ هاوینی داهاتوو بیانگوازێتەوە میونشن.

توخێل زۆر بە ماونت سەرسامە و لە دوای گواستنەوەی ژمارەیەکی زۆری یاریزان بۆ چێڵسی، دەرفەتەکانی یاریکردنی ئەستێرەی ئینگلیزی کەمبوونەتەوە، بۆیە ئەویش بیر لە جێهێشتنی ستامفۆرد بریج دەکاتەوە..

ماونتی تەمەن 24 ساڵان بۆ ماوەی 18 مانگ کاری لەگەڵ توخێل کردووە و ئێستا تەنیا ساڵێک بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button