ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیۆنێل مێسی هەنگاوێک لە ریال مەدرید دوور بوو

یاریگا –

ریال مەدرید زۆر نزیکبوو لە واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ لیۆنێل مێسی.

مانۆلۆ رۆمێرۆ، لە سەردەمی ڤیسێنتێ دێل بۆسکی، یاریزان دۆزەرەوەی ریال مەدرید بوو و لە لێدوانێکی بۆ رادیۆی کاتالۆنیا روونیکردەوە

بریکارێکی یاریزانان هاتە لامان و مێسی پێشکەشی ریال مەدرید کرد، لیۆ لەنێو ئۆتۆمبێلی مندا دانیشتبوو، لەگەڵ هۆراسیۆ گاگیۆلی (بەڕێوەبەری کارەکانە) لە یاریگایەکی بچووک سەیری یارییەکەمان دەکرد.

رۆمێرۆ باس لە تووڕەیی باوکی مێسی دەکات

گاگیۆلی پێی گوتم، باوکی مێسی زۆر تووڕەیە، چونکە پێیان وایە دەرفەت بە مێسی نادرێت بۆ ئەوەی تواناکانی پیشان بدات، داوای لێکردم بیبەمە ریال مەدرید، چونکە پێی وابوو لە بارسێلۆنا دەرفەتی پێنادرێت، منیش زوو وەڵامی باوکی مێسیم دایەوە و گوتم، ئێستا پەیوەندی بە بەرپرسەکان دەکەم.

ئەوکاتە بە چەندین هۆکاری جیاواز، ریال مەدرید و مێسی نەگەیشتنە رێککەوتن، بەڵام شتێکی سەیرە بزانیت مێسی زۆر نزیکبووە ببێتە یاریزانی ریال مەدرید، رۆمێرۆ زیاتر روونیکردەوە

پەیوەندیم بە بەرپرسەکان کرد، لیۆ گوێی لە قسەکانم بوو کاتێک قسەم لەگەڵ بەرپرسانی ریال مەدرید دەکرد، هۆراسیۆ گوتی، ئەی چی دەربارەی فیگۆ؟ پێم گوت، بارسێلۆنا و مەدرید دەنگەدەنگ دەکەن بەڵام گاز لە یەکتر ناگرن.

مانۆلۆ باسی لە نزیکی گواستنەوەی سێرجیۆ بوسکێتس بۆ ریال مەدرید کرد، بەڵام ئەویش بە چەند هۆکارێکی تەکنیکی هەڵوەشایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button