ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

باوکی ئانسو: دەبێ کوڕەکەم بارسێلۆنا جێبهێڵێت

یاریگا –

باوکی ئانسو فاتی نیگەرانە لە کەمی خولەکی یاریکردنی کوڕەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا.

بۆری فاتی، باوکی ئانسو لە لێدوانێکیدا بۆ ئێل پارتیدازۆ دی کۆپێ روونیکردەوە

بە ئانسوم گوتووە، باشترە یانەکەی بگۆڕێت، هەرچەندە ئانسو لەگەڵ من هاوڕا نییە، ئەو دەیەوێت لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە و سەربکەوێت.

لە دەستپێکی بەشدارییەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا، فاتی حەوت گۆڵی لە 24 یاریدا کردبوو، ببووە یاریزانێکی دیاری بارسێلۆنا و زۆربەی یانەکان بۆی هاتنە سەر هێڵ، تەنانەت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیاش، بووە بچووکترین یاریزان گۆڵ بۆ لاڕۆخا بکات، باوکی فاتی زیاتر دەڵێت

چاڤی کەسێکی باشە، تاوەکو ئێستا دوو سێ جار قسەمان کردووە و زۆر رووی خۆشە، بەڵام تووڕەم، چونکە کوڕەکەم دەبینم کەم یاری دەکات، من وەک باوک بیر دەکەمەوە نەک وەک راهێنەر.

خۆرخێ مێندێز، بەڕێوەبەری کارەکانی فاتییە و بە گوێرەی زانیارییەکان، فاتی پێشکەش بە چەندین یانەی وەک مانچێستەر یونایتد، چێڵسی و ئارسیناڵ کراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button