گرنگترین

لیۆ مێسی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد

یاریگا –

لیۆنێل مێسی سنووری 100 گۆڵی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تێپەڕاند، دوای ئەوەی هاتریکی لە یارییەکەیان بەرامبەر کویراساو کرد و هەڵبژاردەکەی بە ئەنجامی 7-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

لیۆنێل مێسی لە خولەکی 20ی یارییەکە گۆڵی یەکەمی خۆی لەو یارییەدا کرد و کۆی گۆڵەکانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی گەیاندە 100 گۆڵ. لە خولەکەکانی 33 و 37دا مێسی گۆڵی دووەمی و سێیەمی خۆی بۆ تانگۆ کرد و کۆی گۆڵەکانی 102 گۆڵ.

لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری ئەرجەنتین لە دوای یارییەکە دووپاتیکردەوە

لە ئاهەنگگێڕان ناوەستین و ئەمەش کارێکی ئاسایی و شایەنی ئەوەین، هیوادارم مێسی گۆڵی زیاتر بکات، چونکە شایەنی هەموو ستایشێکە. ئەو گۆڵانەی لەسەر خاکی ئەرجەنتین دەیکات، نائاسایین.

ریزبەندی گۆڵکارانی مێژوویی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین:
  1. مێسی 102 گۆڵ
  2. باتیستوتا 56 گۆڵ
  3. ئاگوێرۆ 41 گۆڵ
  4. کرێسپۆ 35 گۆڵ
  5. مارادۆنا 34 گۆڵ

ئەرجەنتین لە هەفتەیەکدا دوو یاری دۆستانەی کرد و هەردوو یارییەکەی بردەوە، لەو ماوەیەدا، هاندەرانی ئەرجەنتین سەرشێتانە ئاهەنگیان گێڕا و بەردەوام لەسەر شەقامەکان بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button